Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 51.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى
بانگبێژەکەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قامەت کردنی دوادەخست؛ هەتاوەکو ئەگەر پێغەمبەری خودای بیبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچێت (بەرەو مزگەوت)؛ قامەتی دەکرد بۆ نوێژکردن کاتێک دەیبینی
لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بانگبێژەکەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قامەت کردنی دوادەخست؛ هەتاوەکو ئەگەر پێغەمبەری خود…
هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا…
خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی دابپۆشێت
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی داپبۆشێت».
نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت
لەگەڵ پێغەمبەر بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا لە شەوێکی تاریکدا، نەماندەزانى ئاراستەى قیبلە لە کوێیە، بۆیە هەر پیاوێک لە ئێمە بە ئاراستەیەک نوێژی دەکرد، کاتێک بەیانیمان بەسەردا هات، ئەمەمان باسکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم ئایەتە دابەزی: {فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ}
لە عامری کوڕی ڕەبیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا لە شەوێکی تاریکدا، نەماندەزانى ئاراستەى قیبلە لە کوێیە، بۆیە هەر پیاوێک لە ئێمە بە ئاراستەیەک نوێژی دەکرد، کاتێک بەیانیمان بەسەردا هات، ئەمەمان باسکرد بۆ پێغەمبەر -صل…
لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، بەڵام ئەگەر بیویستایە نوێژی فەرز ئەنجامبدات؛ ئەوا لەسەر پشتی ئاژەڵەکە دادەبەزی وڕووی لە قیبلە دەکرد
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، بەڵام ئەگەر…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ ئەوا وشترەکەى بەرەو ڕووی ئاراستەى قیبلە دەکرد وتەکبیرەی دەکرد، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ ئەوا وشترەکەى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەکرد وتەکبیرەی* دەکرد، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى (وشترەکەى) ڕووی لە هەر ئاراستەیە…
سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو نەبێت
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو (حەمام)* نەبێت».…
لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن
لە ئەبی مەرسەدی غەنەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».

