Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
ژیانی قیامەت
هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت
لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العی…
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێ…
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان -ستەمکەرەکان-؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێ…
خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت (لە پێناو خوا یەکتریان خۆشدەوێت)، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەو…
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات
لە حاریسەی کوڕی وەهبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو كە -صلى الله علیه وسلم- دەیفەرموو: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات، ئایا پ…
لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە
پیاوی قەڵەو و زل دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ لای خوای گەورە کێشی باڵە مێشوولەیەکی نییە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پیاوی قەڵەو و زل دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ لای خوای گەورە کێشی باڵ…
ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێ…
خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت
لە میقدادی کوڕی ئەسودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت»، سولەیمی کوڕی عامر دەڵێـت: والله نازانم مەبەستی لە میل چییە؟ ئ…
پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت
لە ئەبی بەرزەی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پە…
هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا نەبێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەمی تێدا نەبێت، ئەگەر (ستەم…

