HadeethEnc · 2.21.0
تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عوسمانى ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت -وتم-: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بم کە بە ئیمامی -پێشنوێژی- خەڵکەکەم، ئەویش فەرمووی: «تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى».
02
Explanation
ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کەسێک خۆی بە شیاو بزانێت بۆئەوەى پێشنوێژی -ئیمامى- خەڵکی بێت؛ ئەوا دروستە داواى بکات لە فەرمانڕەوا، ئەمە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی نییە؛ چونکە نەهی کراوە لە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی، بەڵکو داواکردنی پێشنوێژی کردنە بۆ خەڵکی، ودەبێت ڕەچاوی نوێژخوێنەکان بکات چونکە کەسی لاواز و بەتەمەن وخاوەن پێویستیان تێدایە، ونابێت ناڕەحەتی وقورسی بخاتە سەریان، وباشتر وایە بانگبێژ هیچ نرخێک وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکە وداوای پاداشت لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى کردەوەکەى نزیکتر بێت لە دڵسۆزی وئیخلاصی بۆ خواى گەورە، وئەگەر کەسی خۆبەخش نەبوو ئەوا دروستە فەرمانڕەوا نرخێک بۆ بانگبێژێت دابنێت لە گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-.
Attribution
[نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

