HadeethEnc · 2.21.0
ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عائیشە وعبداللەی کوڕی عومەر وئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن».
02
Explanation
ئەگەر قامەت کرا بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وخواردن وخواردنەوە ئامادە بوون، ئەوا دەبێت دەست بە خواردن وخواردنەوە بکرێت بۆ ئەوەی برسێتی نوێژ خوێن نەمێنێت، وبیری لای خواردنەکە نەبێت، وبۆ ئەوەی لە پاش ئەوە بە دڵنیایی و لەسەرخۆییەوە نوێژەکەی ئەنجامبدات، ومەرجی ئەم حاڵەتە ئەوەیە: کە ماوەکە ئەوەندە نەبێت کە کاتی نوێژ کردن دەربچێت، بۆ نمونە ئەگەر بیست دەقیقە مابێت بۆ دەرچوونی کاتی نوێژ وکەسێک زۆر برسی بوو وخواردن دانرا وئەگەر خواردنەکەی بخوات ئەوا کاتی نوێژ دەردەچێت ئەوا پێویستە لێرەدا نوێژەکەی بکات، وئەم ڕوخسەتانە بەڵگەن لە سەر جوانی وگشتگیری وکامڵی شەریعەت کە مافەکانی نەفسی بەهەند وەرگرتووە لە گەڵ ئاسانکاری ولێبووردەیی.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

