ئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات (پاکی بکاتەوە) وپێیانەوە (بە نەعلەکانیەوە) نوێژ بکات
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی دەکرد بۆ هاوەڵانی لەناکاو نەعلەکانى داکەند ولە تەنیشتی داینان، کاتێک خەڵکی ئەمەیان بینی؛ ئەوانیش نەعلەکانیان داکەند، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى ت…

