ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەر یەکێکتان نوێژی ئەنجامدا، ئەوا با نەهێڵێت کەس لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت، ئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا با هێز بەکاربهێنێت چونکە قەرینێکی* لەگەڵدایە». *(قەرین: ئەو جنۆکەیە -شەیتانەیە- کە هەرمرۆڤێک بە درێژایی ژیانی هەتا دەمرێت دانەیەکی لەگەڵدایە)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

