ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە بوسری كوڕی سەعیدەوە دەڵێت: زەیدی كوڕی خالیدی ئەلجوهەنی -ڕەزای خوای لێبێت- ئەوی نارد بۆ لای ئەبی جوهەیم؛ بۆئەوەی پرسیاری لێبكات سەبارەت بەوەی چی بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تێپەڕبوون لە پێش نوێژخوێندا؟ ئەبو جوهەیم ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات»، ئەبو نەزر دەڵێت: نازانم، فەرمووی: چل ڕۆژ یان مانگ یان ساڵ؟
Explanation
Benefits
ئیبن حەجەر دەڵێت: ناكۆكی هەیە سەبارەت دیاریكردنی سنووری سوترە -بەربەست-، ووتراوە: سنوورەكەی هێندەی نێوان خۆی وشوێنی سوجدە بردنیەتی، ووتراوە: هێندەی نێوان خۆی ودرێژی سێ باڵ، ووتراوە: لە نێوان خۆی وهێندەی فڕێدانی بەردێك.
سیوتی دەڵێت: مەبەست لێی تێپەڕبوونە لە پێش نوێژخوێن بە پانی، بەڵام ئەگەر لە پێشیەوە تێپەڕ بێت وبڕوات بەرەو ئاراستەی قیبلە -بۆ نمونە لە نوێژی كۆمەڵدا كاتێك شوێنێك بەتاڵە-؛ ئەوا ئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە.
باشتر وایە نوێژخوێن لە شوێنی هاتوچۆی خەڵکی نوێژ نەکات، یان لەو شوێنانەى دەبێت خەڵکیدا پێیدا تێپەڕ ببن، بۆئەوەى نوێژەکەى تووشی کەموکورتی نەبێت، وئەوانەى هاتوچۆ دەکەن گوناهبار نەبن، ودەبێت سوترەیەك -بەربەستێك- لە نێوان خۆی وخەڵكی دابنێت.
سوودی ئەوەى تێدایە ئەو تاوان وسزایەى تووشی بەندە دەبێت لە قیامەتدا بەهۆی سەرپێچیەک ئەگەرچیش کەم بێت؛ ئەوا گەورەترە لە هەر ناڕەحەتیەک لە دونیادا تووشی بێت هەرچەندە ناڕەحەتیەکە گەورە وسەخت بێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

