نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».
Explanation
Benefits
دروستێتی نوێژكردن بە دوو پارچە پۆشاکەوە، یەكێكیان بەشی سەرەوەی لاشەی دابپۆشێت، وئەوی تریان بەشی خوارەوەی لاشەی دابپۆشێت.
سوننەتە نوێژخوێن ڕواڵەت وجلەكانی ڕێك وجوان بێت.
واجبێتی داپۆشینی هەردوو شانەكان یان یەكێكیان لەكاتی نوێژدا؛ ئەگەر توانی ئەمە بكات، ووتراوە: ئەم نەهییە بۆ خۆپارێزییە.
کەمی ئەوەى لە نێو دەستی هاوەڵان بوو لە پارە وسامان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، تەنانەت هەندێکیان دوو پارچە پۆشاکیان نەبووە.
نەوەوی لە واتای فەرموودەكەدا دەڵێت: حیکمەتی فەرمودەکە لەوەدایە ئەگەر بەشی خوارەوەی لاشەی پێ بپۆشێت وهیچ لەسەر شانی نەبێت؛ ئەوا دڵنیا نییە لەوەی شەرمگەی دەرنەكەوێت، بە پێچەوانەوەیە ئەگەر شتێك لەسەر شانی دابنێت، ئەگەر هیچ لەسەر شانی نەبێت لەوەیە پێویست بكات جلی بەشی خوار بە دەستی یان دەستەكانی بگرێت، وبەمەیش ناتوانێت سوننەتی دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ جێبەجێ بكات لە خوا سینگییەوە، هەروەها ناتوانێت بەرزیان بكاتەوە لەو شوێنانەی بەرزكردنەوەیان سوننەتە، وغەیری ئەمانەش، و بەم شێوەیە وازی هێناوە لە دا پۆشینی بەشی سەرەوەی لاشەی وخۆڕازاندنەوەی لە کاتی نوێژدا ، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ﴾ [الأعراف: 31] واتە: ﴿پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لە کاتی ھەموو نوێژێکدا﴾.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

