لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی مەرسەدی غەنەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».
Explanation
وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان، ئەمیش بەوەى گۆڕەکە لەئاراستەى قیبلەى نوێژخوێن بێت ؛ چونکە ئەمە هۆکارە بۆ هاوبەش وشیرک بڕیادار دان بۆ الله -سبحانە وتعالى-.
Benefits
نەهی کردن لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان ئەمیش بۆ داخستنی ئەو دەرگایەی ڕێگایە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله.
ئاینی ئیسلام نەهی کردووە لە زیادەڕەوی کردن لە گۆڕەکان ونەهی کردووە لە بێڕێزی کردن بەرامبەریان، بۆیە نابێت زیادەڕەوی وکورتڕەوی کردن هەبێت.
ڕێز وپلەوپایەی مسوڵمان دەمێنێت تەنانەت لە پاش مردنیشی، وسەبارەت بە ئەمەش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (كسر عظم الميت كَكَسره حيًا)، واته: (شکاندنی ئێسکی مردوو وەکو شکاندنی وایە لە کاتی زیندوویەتیدا).
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

