Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 28.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە تەقواداریت پێ ببەخشێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە تەقواداریت پێ ببەخشێت»، پیاوەکە ووتی: زیاترم دەوێت؟ فەرمووی: «ول…
دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت
لە سابتەوە دەیگڕێتەوە کە ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لام کاتێک لەگەڵ منداڵەکاندا یاریم دەکرد، وناردمی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەک، بۆیە درەنگ گەڕامەوە بۆ لای دایکم، وکاتێک گەڕامەوە، ووتی: چی ڕێگر بوو (بۆچی درەنگ گەڕایتەوە)؟ ئەویش…
پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە…
هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)*، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت…
هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات، وئەوەى ڕێگایەکی خراپەکاری دابهێنێت؛ ئەوا گوناهی ئەو خراپەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان خراپەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک لە گوناهەکانى ئەوان کەم بکات
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەرەتای ڕۆژدا لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وکەسانێک هاتن بۆ لای کە جلی کۆنی خورییان یان بشتی (عابای) بێ قۆڵیان لەبەردا بوو، وشمشێرەکیان بە ملیانەوە بەستبوو، وهەموویان لە هۆزی (موزەر) بوون، پێغەمبە…
شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئامادەی سفرە وخوانێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستمان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بە خواردن دەکرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵ…
خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت (لە پێناو خوا یەکتریان خۆشدەوێت)، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەو…
بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵما…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی نیوەڕۆی لە کاتی گەرمای بەتیندا ئەنجامدەدا، ونوێژی عەسر لە کاتێک کە خۆر ڕوون وئاشکرا دیار بووایە، ونوێژی ئێوارە لە دوای ئەوەى خۆر ئاوا دەبوو
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی نیوەڕۆی لە کاتی گەرمای بەتیندا ئەنجامدەدا، ونوێژی عەسر لە کاتێک کە خۆر ڕوون وئاشکرا دیار بووایە، ونوێژی ئێوارە لە دوای ئەوەى خۆر ئاوا دەبوو، ونوێژی عیشا: زوو ئەنجامیدەدا ئەگەر هاوەڵان…
ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من ودوو ئامۆزام چووین بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یەکیان ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانڕەوایی هەندێک لەو شتانەم پێببەخشە کە خودا -عَزَّ وَجَلَّ- تۆی کردووە بە فەرمانڕەوا بەسەریانەوە، وئەوی تریش هەمان قسەی ک…
واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ و…

