Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
فەزڵەکانی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-
بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد
لە ئیبن سیرینەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: «پێشوازیمان لە ئەنەس کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک لە شامەوە هات، بینیم لەسەر پشتی گوێدرێژەکە نوێژی دەکرد، وڕووی بەرەو ئاراستەیەک بوو -ئاراستەی چەپی قیبلە (ڕووی لە قیبلە نەبوو)-، ئیبن سیرین دەڵێت: منیش ووتم: بینیم بەرەو ئاراست…
من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش ئەوە سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد ئەگەر لەگەڵ هەریەکێکیان بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەرچووین بۆ سەفەرێک، وئەو خزمەتی منی دەکرد، منیش ووتم: وا مەکە (خزمەتم مەکە)، ئەو (جەریر) ووت: من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى ال…
من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا»، سابت دەڵێـت: ئەنەس هەندێک شتی ئەنجامدەدا نابینم کە ئێوە ئەنجامی بدەن، ئەگەر سەری لە ڕکو…
ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان
ئێوە لە پاش من مافتان دەخورێت، بۆیە ئارامبگرن هەتاوەکو بە من دەگەن لەسەر گۆلاوەکە
لە ئوسەیدی کوڕی حوزەیر وئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: پیاوێک لە ئەنساڕەکان ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا دەستنیشانم ناکەیت (بۆ بەرپرسیاریەتی ودەسەڵات) هەروەکو چۆن فڵان کەست دەستنیشان کرد؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئێوە لە پاش من مافتان دەخ…
والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبەخشێت، خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت»، سەهل دەڵێت: كاتێك…
دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە…
دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت
لە سابتەوە دەیگڕێتەوە کە ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لام کاتێک لەگەڵ منداڵەکاندا یاریم دەکرد، وناردمی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەک، بۆیە درەنگ گەڕامەوە بۆ لای دایکم، وکاتێک گەڕامەوە، ووتی: چی ڕێگر بوو (بۆچی درەنگ گەڕایتەوە)؟ ئەویش…
کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە زرێپۆشی ئاسنی لەبەردا بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بجەنگم یان مسوڵمان بم؟ ئەویش فەرمووی: «مسوڵمان بە، پاشان بجەنگە»، بۆیە مسوڵمان بوو وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا…
ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا کاتێک هاتم بۆ لای ئێوە گومڕا نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە هیدایەتی ئێوەى دا؟ ئایا ناکۆک نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە تەبایی خستە نێوانتانەوە؟ ئایا هەژار نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە دەوڵەمەندی کردن؟
لە عبداللە کوڕی یەزیدی کوڕی عاسمەوە دەڵێت: «کاتێک خواى گەورە دەستکەوتەکانى جەنگی بەخشی بە پێغەمبەرەکەى لە ڕۆژی (جەنگی) حونەیندا؛ ئەویش لە نێوان خەڵکیدا دابەشی کرد، ولە نێوان (ئەوانەى تازە بوون بە موسوڵمان) بۆئەوەى دڵیان زیاتر دامەزراو بێت لەسەر ئیسلام، وهیچ شتێکی نەبەخش…

