والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبەخشێت، خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت»، سەهل دەڵێت: كاتێك بەیانیان بەسەردا هات ؛ هەموویان ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، هەریەكێكیان هیوای وابوو ئاڵاكە بە ئەو بدرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «کوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب؟»، ووترا: ئەو چاوی ئێش وئازاری هەیە، بۆیە ناردیان بە دوایدا وهێنایان، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی کردە نێو چاوەکانییەوە ونزای بۆ کرد؛ بۆیە باش بوو وەکو ئەوە وابێت کە هەرگیز ئێش وئازاری نەبوو بێت، وئاڵاکەی پێدا، وپێی فەرمووی:«لە سەرخۆ بڕۆ هەتا دەچیتە نزیک خاکی ئەوان، پاشان بانگیان بکە بۆ ئیسلام، وهەواڵیان پێ بدە سەبارەت بە مافەکانی خوای گەورە لە ئیسلامدا، والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان».
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری كرد: عەلی كوڕی ئەبی تاڵب لە كوێیە -ڕەزای خوای لێبێت-؟
ووترا: ئەو نەخۆشە وچاوی ئازاری هەیە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بەدوایدا، وهێنایان، بە ئاوی پیرۆزی نێو دەمی تفی كردە نێو چاوەكانی، ونزای بۆ كرد، خوای گەورە شیفای پێبەخشی لە نەخۆشیەكەی هەروەكو ئەوە وابێت نەخۆش نەبوو بێت، وئاڵاكەی پێدا، وفەرمانیپێكرد بەوەی لەسەرخۆ بڕوات هەتاوەكو نزیك دەبێتەوە لە قەڵای دوژمن، پاشان هاتنە نێو ئیسلام بخاتە پێشیان وبانگەوازیان بكات بۆ ئەم ئاینە، ئەگەر وەڵامیان دایەوە؛ ئەوەی واجبە لەسەریان بۆیان ڕوون بكەرەوە.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی بانگەوازی كردن بۆ لای الله ی ڕوونكردەوە بۆ عەلی، وبانگخواز ئەگەر هۆكار بێت بۆ هیدایەتدانی پیاوێك ئەوا ئەمە خێرترە بۆی لەوەی وشتری سووری هەبێت كە لە گرانبەهاترین سامانەكانی عەرەبە، وخاوەنی بێت وبیكاتە خێر.
Benefits
بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر خێر وچاکەکردن، وکێبڕکێ کردنیان لەسەر ئەنجامدانی.
دروستێتی ڕەچاوکردنی ئەدەبە جوانەکان لەکاتی جەنگدا، ودوورکەوتنەوە لە زیادەڕەوی وسەرەڕۆیی ودەنگی بێزارکەر کە هیچ پێویست نین.
لە بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونكە هەواڵیدا سەبارەت بە سەركەوتنیان بەسەر جولەكەدا، وڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد، وخوای گەورە بە ئیزنی خۆی شیفای بەخشی بە چاوەكانی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب لەسەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
مەبەستی مەزن لە جیهاد بریتیە لەوەی خەڵكی بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە وپابەندی ئەم ئاینە مەزنە بن.
بانگەوازی کردن بە پلە وقۆناغ دەبێت سەرەتا داوا لە کافر دەکرێت کە مسوڵمان بێت ودوو شاهێدیەکە بڵێت، وپاشان فەرمانى پێدەکرێت فەرزەکانى ئیسلام جێبەجێ بکات.
فەزڵ وپلە وپایەى بانگەوازى کردن بۆ ئاینی ئیسلام وئەو خێرەی تێیدایە بۆ ئەو كەسەی بانگەوازی بۆ دەکرێت وبۆ بانگخواز، ئەوەى بانگەوازی بۆ دەکرێت وئامۆژگاری دەکرێت؛ لەوەیە هیدایەت وەربگرێت وببێتە مسوڵمان، وبانگخواز پاداشتێکی زۆر گەورە وەردەگرێت بەهۆی ئەم کردەوە چاکە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

