شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئامادەی سفرە وخوانێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستمان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بە خواردن دەکرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک بەخێراییەوە هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى خواردن بخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، وپاشان دەشتەکییەک بەخێرایی هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت، وشەیتان ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى لەکاتی خواردندا بسم الله نەکات وشەیتان بتوانێت بەهۆی ئەوەوە لەخواردنەکە بخوات؛ وسەروەرمان دەفەرمووێت: منیش دەستی کیژۆڵەکەم گرت ونەمهێش بە بێ بسم الله خواردن بخوات، ودواتر شەیتان ئەم دەشتەکییەی هێنا هەتا بسم الله نەکات وشەیتان بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ وسەروەرمان دەفەرمووێت: منیش دەستی دەشتەکیەکەم گرت ونەم هێشت بەبێ بسم الله لە خواردنەکە بخوات، پاشان سەروەرمان فەرمووی: سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی شەیتان لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆڵەكەدا».
Explanation
Benefits
لە نەریت وئەدەبەکانى خواردن ئەوەیە پێویستە کەسی کەم تەمەن چاوەڕێ بکات هەتاوەکو کەسە گەورە وڕێزدارەکان سەرەتا دەست دەکەن بە خواردن.
شەیتان لەوەیە پاڵ بە هەندێک لە غافڵ وبێئاگان بنێت بۆ ئەو کارەی کە خۆی پێی خۆشە؛ بۆئەوەى بتوانێت بە ئامانجی بگات، ونمونەیش ئەوەیە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
نەوەوی دەڵێت: زانایان وتوویانە: سوننەتە بە ئاشكرا ودەنگی بیستراو بڵێت: (بسم الله)؛ بۆئەوەی ئەوانی تریش گوێیان لێبێت وئاگاداریان بكاتەوە.
ئەگەر کەسێک هات و ویستی خواردن بخوات ونەت بیست ناوى خودا بهێنێت، بڵێت: (بسم الله)، ئەوا دەستی بگرە هەتاوەکو دەڵێت: (بسم الله).
واجبێتی گۆڕینی خراپە لەلایەن ئەو کەسەی زانایە، وگۆڕینی خراپە بە دەست بۆ کەسێک بتوانێت.
ئەم فەرموودەیە نیشانەیەکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە خوداى گەورە زانیاری پێدا سەبارەت بەوەى ڕوویدا لەم چیرۆکەدا.
شەیتان ناتوانێت لە خواردنی ئیمانداران بخوات مەگەر ناوى خوداى لەسەر نەهێنن.
سوننەتە خەڵکی فێری نەریت وئەدەبەکانى خواردن وخواردنەوە بکرێن لە ئاینی ئیسلامدا.
سوێند خواردن بۆ زیاتر جەختکردنەوە لەسەر بابەتێک لەلای گوێگر؛ سوننەتە.
نەوەوی دەڵێت: ووتنی: (بسم الله) لە كاتی خواردنەوەی ئاو وشیر وهەنگوین وشلە ودەرمان وهەموو خواردنەوەكانی تر بە هەمان شێوە وەكو ووتنی (بسم الله)یە لە كاتی خواردندا.
نەوەوی دەڵێت: ئەگەر نەڵێت: (بسم الله) لە سەرەتای خواردندا بە ئەنقەست یان لە بیری بچێت یان نەزانێت یان ناچاركرا بێت یان نەتوانێت بە هەر هۆكارێك، پاشان لە كاتی خواردندا بتوانێت بیڵێت ئەوا سوننەتە ناوی خودا بهێنێت وبڵێت: (بسم الله أوله وآخره) واته: (بە ناوی الله لە سەرەتا وكۆتادا)؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەگەر یەكێكتان خواردنی خوارد ئەوا با ناوی خودا بهێنێت (بڵێت: بسم الله)، ئەگەر لە بیری چوو لە سەرەتادا ناوی خودا بهێنێت ئەوا با بڵێت: (بسم الله أوله وآخره)» [رواه أبو داود والترمذي].
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

