حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر مینبەرەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە پاشاندا، ئەی خەڵکینە، حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ. مەی (سەرخۆشکەر: الخَمر) ئەو شتەیە کە دەبێتە هۆی سەرخۆشبوون وبێهۆشبوون (زاڵنەبوون لەسەر ئەقڵ وبیر وهۆشدا). سێ شت هەیە کە هیوام ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێکی (حوکمێک یان بڕیارێکی) یەکلاکەرەوەى بۆمان جێبهێشتایە بۆ ئەوەى بۆی بگەڕێینەوە: باپیر (بەشی لە میراتدا)، وکەلالە (ئەو کەسەی دەمرێت ونە باوکی ودایکی هەیە، ونە منداڵی هەیە)، وهەندێک پرسیار ومەسەلە سەبارەت بە ڕیبا (سوو)».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

