HadeethEnc · 2.21.0
هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)*، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە». لە ریوایەتەکەی (ئەبو داود) هاتووە: «شەیتانێک بە شەیتانێکی تر دەڵێت: چۆن کەسێک گومڕا دەکەیت (ئازار دەدەیت)؛ کە هیدایەت درا بێت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتی بۆ جێبەجێ بوو بێت وپارێزراو بێت؟». *(واته: بەناوی خودا، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بە خودایە، وھیچ ھێز وتوانایەکمان نییە جگە لە ھێز وتوانایە کە خودا پێمان دەبەخشێت)
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات کاتێک کەسێک لە ماڵ دەردەچێت بڵێت: (باسم الله، توكلت على الله، لا حول ولا قوة إلا باللە)، ئەوا فریشتەیەک بانگی دەکات: ئەی بەندەی خودا، هیدایەت درایت بۆ ڕێگای هەق، وپێویستیەکانت جێبەجێ بوو، وپارێزراویت لە دوژمنان، وئەو شەیتانەی بۆ ئەم دانراوە لێی دوور دەکەوێتەوە، وشەیتانێکی تر بەم شەیتانە دەڵێت: چۆن دەتوانیت کەسێک گومڕا بکەیت کە هیدایەت دراوە وپێویستیەکانی جێبەجێ بووە، وپارێزراوە لە شەڕی هەموو شەیتانەکان؟ چونکە ئەم وشانەی ووت ئەوا تۆ ناتوانی زاڵ بیت بە سەریدا.
Attribution
[تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

