Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 151.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد)
لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە و…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێکی فەرز دەیووت
لە وەرادەوە نووسەری موغیرەی کوڕی شوعبە دەڵێت: موغیرەی کوڕی شوعبە پێمی ووت کە پەیامێک بنوسم بۆ موعاویە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێکی فەرز دەیووت: «(لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي )
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش…
ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هە…
خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت
لە ئەبی ئومامەی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا چی دەڵێیت سەبارەت بە پیاوێك جیهاد دەكات دەیەوێت پاداشت وناوبانگی دەستبكەوێت؟ چی بۆ هەیە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، سێ…
هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەک…
خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- لە نێوماندا هەستا و پێنج شتی فەرموو: «خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت، تەرازوو نزم دەکاتەوە و بەرزی دەکاتەوە، کردەوەی ڕۆژ پێش کردەوەی شەو بۆ لای بەرز دەکرێتەوە، و کردەوەی شەویش پ…
تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە بەوەی الله پەروەدگاری بێت، وئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت
لە عەباسی كوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە…
من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: هەرکاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە موسڵمانان بكردایە؛ فەرمانی پێدەكردن بەو كردەوانەی؛ کە بە پێی توانا بتوانن ئەنجامیان بدەن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئێمە وەکو تۆ نین،…
هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)
لە عبد اللەی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە…
ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت. دەو…

