من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: هەرکاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە موسڵمانان بكردایە؛ فەرمانی پێدەكردن بەو كردەوانەی؛ کە بە پێی توانا بتوانن ئەنجامیان بدەن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئێمە وەکو تۆ نین، خودا لە گوناهی ڕابردوو و داهاتووت خۆش بووە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووڕە بوو وئەمە لە ڕوخساریدا دیار بوو، پاشان فەرمووی: «من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم».
Explanation
Benefits
پێویستە پیاوی چاک واز لە کۆششکردن نەهێنێت لە کردەوەدا ؛ بەهۆی پشت بەستن بە چاکێتی خۆی.
ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی ئەو فەزڵ و چاکێتیە بكات كە لە خودی خۆیدا هەیە بەپێی پێویستی، بەمەرجێك دڵنیا بێت لەوەی كە تووشی خۆهەڵکێشان و خۆبەگەورەزانین نابێت.
باشتر وایە لە پەرستندا میانڕەوی و بەردەوامی هەبێت، نەک زیادەڕەوی کردنێک کە ببێتە هۆی وازلێهێنان.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر بەندە گەیشتە لوتکە لە پەرستن و بەرهەمەکانیدا؛ ئەوە زیاتر هانی دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەری، بۆ هێشتنەوەی نیعمەتەکە، و بۆ زیادکردنی بە سوپاسگوزاری کردن لەسەری.
ڕەوایەتی تووڕەبوون لە کاتی پێشێلکردنی فەرمانێکی شەرعیدا، و نكۆڵی كردن لە کەسی زیرەک و شیاو بۆئەوەی لە مانا تێبگات کاتێک کەمتەرخەمی دەکات لە تێگەیشتندا، وبۆ هاندانی لەسەر هۆشیاری و ئاگاداربوون.
ئاماژەیە بۆ نەرمونیانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بەرامبەر بە ئوممەتەکەی، وبۆ ئەوەی کە ئایین ئاسانە، و شەریعەت لێبووردەیە و پاکە لە شیرك وهاوبەشدانان بۆ الله.
زۆری بەپەرۆشی و ئارەزووی هاوەڵان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان، و خێر وچاكەی زیاتریان داوا دەكرد.
وەستان لەسەر ئەو سنوورەی کە شەریعەت دایناوە لە واجب وحەرام وڕوخسەت وهتد، و باوەڕبوون بەوەی جێبەجێكردنی ئاسانترەكە کە بە پێی شەریعەتە؛ باشترە لە جێبەجێكردنی قورسترەکە کە پێچەوانەی شەریعەتە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

