باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات بۆ هاوڕێکانی لە پێناو الله». ئەبو قیلابە ووتی: سەرەتا بە منداڵەكان دەستیپێكرد، چی پیاوێك پاداشتی گەورەترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات بۆ منداڵەكانی، دووریان دەخاتەوە (لە داواكردن لە خەڵك) یان سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەکات لە خەڵکی.
Explanation
Benefits
ڕوونکردنەوەى ئەوەى خەرجکردن بۆ منداڵەکان وخاوخێزان لە پێشەوەیە، وفەزڵی زیاترە بەسەر خەرجکردنەکانى ترەوە.
خەرجكردن لەسەر جیهاد لە پێناو خوای گەورە ؛ لە مەزنترین خەرجیەكانە، وەكو ئامادەكردنی كەرەستەكان ویارمەتیدانی پیاوان بۆ جیهاد كردن.
ووتراوە: (لە پێناو خوای گەورە) هەموو پەرستنێك دەگرێتەوە ؛ بۆ نمونە حەجكردن.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

