ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.
Explanation
Benefits
پەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان لەکاتی نوێژدا ؛ سونەتە، وئەمیش بە ووتنی: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) وزیکرەکانى تر کە -پەناگرتن:تعویذ-یان تێدایە، لەگەڵ تفکردن بە لای چەپدا سێ جار بەڵام بەشێوەیەک بێت لەکاتى نوێژی جەماعەتدا کەسی تەنیشتی ئازار نەدات، وبڕێکی زۆر کەم تف بکات بەسەری زمانی.
ڕوونکردنەوەى ئەو حاڵەى هاوەڵان لەسەری بوون -ڕەزای خوایان لێبێت- ؛ کاتێک تووشی کێشە دەبوون دەگەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى چارەسەری بکات بۆیان.
زیندوویی دڵی هاوەڵان، وهیمەت وهەوڵدانیان بۆ قیامەت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

