پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە ؛ بە هەمان شێوە دەستەكانی بەرز دەكردەوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ)^^، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». ^(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، ^^(خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
Explanation
شوێنی یەكەم: ئەگەر دەستی بە نوێژ بكردایە لەكاتی ووتنی تەكبیرەی ئیحرامدا.
شوێنی دووەم: ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ ڕكوع بردن.
شوێنی سێیەم: ئەگەر سەری بەرز بكردایەتەوە لە ڕكوع بردن وبیوتایە: (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد).
دەستەكانی بەرز نەدەكردەوە ؛ نە لەسەرەتای سوجدە بردن ونە لەكاتی بەرزبوونەوە لە سوجدە.
Benefits
لە گێڕانەوەی تر هاتووە وەكو لە (ئەبی حومەیدی ساعیدیەوە) لەلای (ئەبی داود وئەوانی تر) ؛ كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستەكانی بەرز كردۆتەوە لە شوێنی چوارەم، ئەمیش لەكاتی هەستانە لە تەحیاتی -تەشەهودی- یەكەم لە نوێژە سێ یان چوار ڕكاتیەكاندا.
لە گێڕانەوەی تر هاتووە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستەكانی بەرز كردۆتەوە هەتاوەكو ئاستی گوێیەكانی بەبێ دەستدان لێیان؛ وەكو لە گێڕانەوەی (مالیك كوڕی حوەیریس) لە هەردوو سەحیحدا: «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان إذا كبر رفع يديه حتى يحاذي بهما أذنيه» واتە: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەكبیری بكردایە دەستی هەتاوەكو ئاستی گوێیەكانی بەرز دەكردەوە».
ووتنی: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ) ؛ تایبەتە بە ئیمام وئەو كەسەی بە تەنها نوێژ دەكات، بەڵام ئەوانەی لەپشتی ئیمامەوە نوێژ دەكەن تەنها دەڵێن: (رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ).
ووتنی: (رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ) ؛ لەپاش ڕكوع بردن بە سەحیحی هاتووە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- وچوار شێوازی هەیە، ئەمە دانەیەكیانە، وباشتر وایە مرۆڤ هەرجارەی شێوازێکیان بڵێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

