خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- لە نێوماندا هەستا و پێنج شتی فەرموو: «خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت، تەرازوو نزم دەکاتەوە و بەرزی دەکاتەوە، کردەوەی ڕۆژ پێش کردەوەی شەو بۆ لای بەرز دەکرێتەوە، و کردەوەی شەویش پێش کردەوەی ڕۆژ، پەردەکەی (حیجابەکەی) ڕووناکییە (یان ئاگرە)، ئەگەر لایبدات شکۆمەندیی ڕوخساری هەموو شتێک لە دروستکراوەکانی دەسووتێنێت؛ هەتا ئەو شوێنەی بینینی پێی دەگات».
Explanation
Benefits
خوای گەورە بە ویستی خۆی هەركەسێك بیەوێت بەرزی دەكاتەوە، و هەرکەسێکیش بیەوێت زەلیل و ڕیسوای دەکات، و هەرکەسێک بیەوێت هیدایەتی دەدات، و هەرکەسێکیش بیەوێت گومڕای دەکات.
کردەوەکان لە هەموو ڕۆژێک و لە هەموو شەوێکدا بۆ لای خودا بەرز دەکرێنەوە، و ئەمە هاندانی بەندەکانە کە هەست بە چاودێریی خوای گەورە بکەن لە شەو و ڕۆژیاندا.
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر دادپەروەری خوای گەورە و بەڕێوەبردنی کاروباری خوڵقێنراوەكانی بە چاكی، و گومانی تێدا نییە کە ئەمە یەکێکە لە سیفەتە تەواو و کامڵەکانی الله -جل وعلا-.
سەلماندنی پەردە (حیجاب) بۆ خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، کە بریتییە لەو نورەی (ڕۆشناییەی) لە نێوان ئەو و دروستکراوەکانیدایە، و ئەگەر ئەو پەردەیە نەبووایە؛ هەموویان دەسووتان.
ئاجوری دەڵێت: (شوێنكەوتووانی هەق بەو شێوەیە وەسفی خوای گەورە دەكەن -عز وجل- كە ئەو وەسفی خۆی پێكردووە، وبەو شێوەی پێغەمبەرەكەی وەسفی كردووە -صلى اللە علیە وسلم-، وبەو شێوەی هاوەڵان وەسفیان كردووە -ڕەزای خوایان لێبێت-؛ وئەمیش مەزهەبی زانایانە ئەوانەیان كە شوێنكەوتوون وبیدعەچی نین). ئەهلی سوننە داندەنێن بە ئەو شتانەی كە خوای گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی باسیكردووە وجەختی لەسەر كردۆتەوە؛ لە ناوەكانی وسیفەتەكانی، بە بێ لادان لە مانا ڕاستەقینەكە وبە بێ پەكخستنی مانا ڕاستەقینە وبە بێ لێكدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ چواندن، وئەوەی خوای گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی نكۆڵی لێكردووە؛ ئەوانیش نكۆڵی لێدەكەن، وبێدەنگن سەبارەت بەو شتانەی نكۆڵی وجەخت كردنەوەی لەسەر نەهاتووە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ واتە: ﴿ھیچ شتێك بە وێنەی خوا نیە (نە لە زات و نە لە سیفەت و نە لە کرداریدا) وە ئەو بیسەر وبینایە﴾.
ئەو نورەی (ڕۆشناییەی) کە سیفەتی خوای گەورەیە -سبحانه وتعالی-، جیاوازە لەو نورەی کە خۆی پێ پەردەپۆش کردووە، ئەو نورەی کە خۆی پێ پەردەپۆش کردووە نورێکی دروستکراوە، بەڵام نوری خوای گەورە نورێکە کە شیاوی خۆی و زاتی خۆیەتی، هیچ شتێک وەک ئەو نییە، ئەوەی کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بینی؛ تەنها ئەو پەردەیە بوو کە لە نێوان خودا و بەندەکانیدایە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

