Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
تەوبە کردن
پیاوێکی ماچی ئافرەتێکی کرد، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وئەمەى بۆ باسکرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ}
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێکی ماچی ئافرەتێکی کرد، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وئەمەى بۆ باسکرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّي…
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە، وئامادەى نوێژکردن بوو، لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد وکاتێک…
خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو». ولە ریوایەتێکدا: لە ئەبی هورەیر…
خوای گەورە تەوبەی بەندەکەی قبوڵ دەکات هەتا نەگاتە دوا ساتەکانی ڕۆح دەرچوونی (دوا ساتەکانی سەرە مەرگی)
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە تەوبەی بەندەکەی قبوڵ دەکات هەتا نەگاتە دوا سات…
خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە ب…
هەرکەسێک تەوبە بکات پێش ئەوەى خۆر لە ڕۆژئاواوە دەربچێت؛ ئەوا خواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات
هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین…
ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى…
خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کەسە ئەلئەسلەمیەکەی ڕەجمکرد؛ هەستا وفەرمووی: «خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە، هەرکەسێک ئەم کارەی کرد؛ با خۆی دابپۆشێت وخۆی ئاشکرا نە…
هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت
لە عەلیەوە دەڵێت: من پیاوێک بووم ئەگەر فەرموودەیەکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خواى گەورە (بەهۆیەوە) سوودی پێ دەگەیاندم بە ویستی خۆی، وئەگەر یەکێک لە هاوەڵانی فەرموودەیەکی بۆم باس کردایە سوێندم دەدا، ئەگەر سوێندی بخواردایە ئەوا باوەڕم پێی دەکرد،…
خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- لە نێوماندا هەستا و پێنج شتی فەرموو: «خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت، تەرازوو نزم دەکاتەوە و بەرزی دەکاتەوە، کردەوەی ڕۆژ پێش کردەوەی شەو بۆ لای بەرز دەکرێتەوە، و کردەوەی شەویش پ…

