ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وپاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».
Explanation
ئەی نەوەى ئادەم: لەپاش مردنت و گەیشت پێم ئەگەر تاوانەکانت هێندە زۆر بن وپڕ بە زەوی بن؛ لەكاتێكدا تۆ لەسەر تەوحید -یەك خوار پەرستی- وەفاتت كردبێت وهیچ هاوبەشێكت بۆ من دانەنابێت، ئەوا من بەرامبەر ئەم گوناهـ وتاوانانە؛ هێندەی زەوی لێخۆشبوونم بۆت ئامادە كردووە، چونكە لێخۆشبوونی من فراوانە، ولە هەموو گوناهـ وتاوانەكان خۆشدەبم جگە لە شیرك نەبێت.
Benefits
فەزڵ وپلە وپایەی تەوحید -یەكخواپەرستی-، وخوای گەورە لە گوناهـ وتاوانی یەكخواپەرستەكان -موەحیدەكان- خۆشدەبێت.
ترسناكی شیرك وخوای گەورە لە موشریكەكان خۆش نابێت.
ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە سێ هۆكاری تێدایە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان، یەكەم: نزا كردن بە هیواوە، دووەم: داوای لێخۆشبوون وتەوبە كردن، سێیەم: مردن لەسەر تەوحید.
ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.
تاوانەكان سێ جۆرن؛ یەكەم: هاوبەشدانان بۆ الله؛ ئەم تاوانە خوای گەورە لێی خۆش نابێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ﴾ واتە: ﴿ھەر کەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان خوا بەھەشتی لێ حەرام کردووە﴾. دووەم: ستەمكردنی بەندە لە نەفسی خۆی بە كردنی گوناهەكان ؛ لەنێوان خۆی وپەروەردگاری، خوای گەورە -عز وجل- بە ویستی خۆی ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت. سێیەم: ئەو تاوانانەی ستەمكردنی بەندەكانە لە یەكتر، خوای گەورە لەم تاوانانە خۆش نابێت هەتاوەكو تۆڵەسەندنەوە ودادپەروەری دێتە دی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

