خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو». ولە ریوایەتێکدا: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی بەندەکەی کاتێک تەوبە دەکات بۆ لای ئەو، زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێک لە ئێوە کە لە سەر پشتی وشترەکەی بوو لە زەوییەکی فراواندا، ولە ناکاو وشترەکەی لێ ونبوو کە خواردن وخواردنەوە وشتومەکەکانی لە سەر پشتی بوو، بۆیە لێی بێ هیوا بوو، وهات بۆ لای دارێک بە بێ هیوا بوون لە وشترەکە وبارەکەی سەری، هەر بەو شێوەیە بوو؛ سەیر دەکات وشترەکە لای وەستاوە، وڕەشمەکەی گرت، وپاشان لە خۆشیدا ووتی: خودایە تۆ بەندەی منیت ومنیش پەروەردگاری تۆم! لە خۆشیدا هەڵەی کرد».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

