ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پابەندی سێ شت بە:
یەكەم: زمان بپارێزە وبەدووری بگرە لە ووتنی هەرشتێك كە خێری تێدا نەبێت، ولە ووتنی هەرشتێك شەڕ وخراپەی تێدا بێت، وتەنها باسی خێر وچاكە بكە.
دووەم: پەیوەستی ماڵەكەت بە بۆ پەرستنی الله لەكاتی تەنهابووندا، وسەرقاڵی گوێڕایەڵی وبەندایەتی كردن بە بۆ الله -عز وجل-، وبە مانەوە لە ماڵەكەت دوور بە لە هەموو فیتنە وخراپەیەك.
سێیەم: وبگری وپەشیمان بەرەوە وتەوبە بكە لە هەموو تاوان وگوناهێك كە كردووتە.
Benefits
ڕوونكردنەوەی هۆكارەكانی ڕزگاربوون لە دونیا وقیامەتدا.
ئامۆژگاری كردنی مرۆڤ بەوەی سەرقاڵی نەفسی خۆی بێت ئەگەر نەیتوانى سوود بە خەڵکی بگەیەنێت، هەروەها تێكەڵ نەبوون لەگەڵ خەڵكی ئەگەر بترسێت لە زیان لەسەر دینداریەکەى یان نەفسی.
ئاماژە كردن بۆ گرنگیدان بە مانەوە لە ماڵ بەتایبەتی لەكاتی فیتنەدا، چونكە ئەمە لە هۆكارەكانی پاراستنی ئاین ودینداریە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

