هەندێک کات بۆم دێت وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان ناڕەحەتترینە لەسەرم، کاتێک لێم جیا دەبێتەوە؛ تێدەکەم چی وتووە، وجاری وا هەیە فریشتەیەک دەردەکەوێت لە شێوەى پیاو وقسەم لەگەڵدا دەکات؛ ومنیش تێدەگەم چی دەڵێت
لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە حارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێک کات بۆم دێت وەکو دەنگی ز…

