بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «كوپ هەڵگر بووم لە ماڵی ئەبی تەڵحە، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە بانگدەرێك كرد كە بانگ بكات وبڵێت: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، وبیڕێژە، منیش دەرچووم وڕژاندم، ئارەقەكە دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: خەڵكانێك كوژران لەكاتێكدا ئارەق لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} [المائدة: 93] واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}».
Explanation
{لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}». [سورەتی -المائدة-: ئایەتی 93]. واتا: گوناهـبار نین ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وئارەقیان خواردووەتەوە پێش ئەوەی حەرام كرابێت.
Benefits
خەمر -ئارەق:مەی-: ناوێكی گشتگیرە بۆ هەموو شتێك كە مرۆڤ بێهۆش بكات.
فەزیخ: خواردنەوەیەكە لە بوسر وخورمای پێگەیشتوو دروست دەكرا بە بێ ئەوەی ئاگر بەری بكەوێت، وبوسر: خورمایەكە كە پێنەگەیەشتبێت وهێشتا زەرد بێـت.
ئیبن حەجەر ووتی: موهەلەب دەڵێت: مەی ڕژێنرا لە ڕێگادا بۆ ئەوەی ڕەتكردنەوەی ئاشكرا بكرێت و وازلێهێنانی بەناوبانگ بێت، وئەم بەرژەوەندیە زیاترە لە ئازار گەیاندن بە ڕژاندنی لە نێو ڕێگاكاندا.
ڕوونكردنەوەی ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی- بە بەندەكانی، ولێپرسینەوەیان لێناكات لەسەر كردەوە پێش دابەزینی حوكم.
خوای گەورە -عز وجل- مەی حەرامكردووە چونكە خراپە وزیانی زۆری هەیە بۆ سەر ئەقڵ وپارە وسامان، وهۆكارە بۆ ئەوەی مرۆڤ زۆرێك لە تاوانەكان بكات؛ بەهۆی نەمانی ئەقڵ وهۆشی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

