هەموو پێغەمبەرێک موعجیزەی پێ بەخشراوە كە بەهۆیەوە خەڵکی باوەڕیان پێهێناوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو پێغەمبەرێک موعجیزەی پێ بەخشراوە كە بەهۆیەوە خەڵکی باوەڕیان پێهێناوە، بەڵام ئەوەى بە من بەخشراوە وەحیە لە لایەن خوداوە كە بۆی دابەزاندووم (مەبەست قورئانی پیرۆزە)؛ بۆیە هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە نێو پێغەمبەراندا لە ڕۆژی قیامەتدا».
Explanation
Benefits
ڕوونكردنەوەی گەورەیی موعجیزەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
ڕوونکردنەوەی گەورەیی پلە و پایەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-، و ئاماژەیە بۆ فەزڵ و ڕێزداری ئەو بەسەر هەموو پێغەمبەرانی تردا.
ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك فەرمووی: (بەڵام ئەوەى بە من بەخشراوە وەحیە لە لایەن خوداوە كە بۆی دابەزاندووم -مەبەست قورئانی پیرۆزە-)؛ مەبەست لێی سنووردار كردنی هەموو موعجیزەکانی نییە تەنها لە قورئاندا، و مانای ئەوەیش نییە کە ئەو موعجیزانەی پێنەدراوە کە بە پێغەمبەرانی پێش خۆی دراوە، بەڵکو مەبەست ئەوەیە قورئان گەورەترین موعجیزەیە کە بە تایبەتی بە ئەو دراوە و بە کەسی تر لە پێش خۆی نەدراوە.
نەوەوی دەڵێت: كاتێك فەرمووی (هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە نێو پێغەمبەراندا لە ڕۆژی قیامەتدا)؛ ئەمە نیشانەیەکە لە نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی، چونکە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەمەی فەرموو لە سەردەمی کەمی ژمارەی موسڵماناندا، پاشان خوای گەورە منەت و چاکەی بەسەر موسڵماناندا ڕژاند و فەتح و سەرکەوتنی پێ بەخشین، و بەرەکەتی خستە نێویانەوە، و کار گەیشتە ئەوەی کاروباری موسڵمانان فراوان بوو هەتا ئەم ئاستەی كە ئێستا ناسراوە، و سوپاس بۆ الله.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

