{أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ} [التوبة: 19] واتە: {ئایا ئێوە ئاودانی حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام دەکەنە هاوتای (کردەوەی) ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هێناوە و لە پێناوی خوادا جیهاد دەکەن، ئەوانە لە لای خودا یەکسان نین. و خودا ڕێنموێنی گەلی ستەمکار ناکات}
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووم، پیاوێک ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر لە دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر حاجیاندا، یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە خزمەت کردن و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام، یەکێکی تر ووتی: جیهادکردن لە پێناوی خوادا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان، عومەر سەرزەنشتی کردن، ووتی: دەنگتان بەرز مەكەنەوە لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی هەینیدا، کاتێک نوێژەكە تەواو بوو، چوومە ژوورەوە (بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) و پرسیارم لێکرد دەربارەی ئەو بابەتەی کە تێیدا جیاواز بوون. (لەسەر ئەم باسە بوو کە) خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتەی دابەزاند: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ} [التوبة: 19] واتە: {ئایا ئێوە ئاودانی حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام دەکەنە هاوتای (کردەوەی) ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هێناوە و لە پێناوی خوادا جیهاد دەکەن، ئەوانە لە لای خودا یەکسان نین. و خودا ڕێنموێنی گەلی ستەمکار ناکات}.
Explanation
{أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} واتە: {(ئەی بێباوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بە حاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام وەکو کەسێکە کە باوەڕی ھێنا بێت بە خودا و بە ڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێگای خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات}. [التوبة: 19].
Benefits
جیاوازی کردەوەکان لە پلەی چاكێتی و پاداشتدا؛ بەپێی ئەوەیە کە شەریعەت هێناویەتی، نەک بەپێی ڕا و ئیجتیهاد و بۆچوونی خەڵکی بێت.
گەورەیی و فەزڵی جیهاد لە پێناوی الله دا؛ بە مەرجی باوەڕبوون بە الله و بە ڕۆژی دوایی.
نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ مەكروهیەت و ناپەسەندی بەرزکردنەوەی دەنگ لە مزگەوتەکاندا؛ چ لە ڕۆژی هەینی بێت یان لە ڕۆژانی تر، و نابێت دەنگ بەرز بکرێتەوە بۆ ووتنەوەی زانست و نە بۆ شتی تریش؛ لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی نوێژ، چونکە ئەم دەنگ بەرز كردنەوەیە دەبێتە هۆی لێ تێکدان و سەرلێشێواندن لەسەر خودی خۆیان و لەسەر نوێژخوێنان و زیکرکارانیش.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

