خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْكَافِرُونَ}
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْكَافِرُونَ} و {فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ} و {فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} [المائدة: 47،45،44] واتە: {وە هەرکەسێک حوکم نەکات بەوەی کە خودا دایبەزاندووە، ئەوانە کافرن (بێباوەڕن)} و {ئەوانە ستەمکارن} و {ئەوانە فاسقن -یاخیبوو وسەرپێچیکارن-}، ئیبن عەباس دەڵێت: خودا ئەم ئایەتانەی دابەزاند دەربارەی دوو كۆمەڵە لە جوولەکەکان، یەکێکیان ئەوی تریانی بەزاند بوو لە سەردەمی جاهیلیەتدا، هەتا گەیشتنە ڕێککەوتن وئاشتەواییان كرد؛ بەپێی ئەو ڕێککەوتنە خوێنبایی (دیە)ی هەر کەسێک لە كۆمەڵە لاوازەكە کە لەلایەن كۆمەڵە باڵادەستەکەوە كوژراوە پەنجا (وەسق)^ بوو، و خوێنبایی هەر کەسێک لە كۆمەڵە باڵادەستەکە کە لەلایەن كۆمەڵە لاوازەكەوە كوژراوە؛ سەد (وەسق) بوو، ئەوان پابەندی ئەمە بوون هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە؛ پاشان هەردوو كۆمەڵەکە ملکەچ بوون بەهۆی هاتنی پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، و لەو کاتەدا (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بە تەواوی زاڵ نەبوو بەسەر دوژمنەكانیدا، وناچاریانی نەكردبوو بۆ گوێڕایەڵیكردنی، وپەیمانی لەگەڵ هەردوو كۆمەڵەكەدا هەبوو، پاشان كۆمەڵە لاوازەكە كەسێكی لە كۆمەڵە باڵادەستەکە کوشت، و كۆمەڵەی باڵادەست پەیامێکی بۆ كۆمەڵە لاوازەكە نارد، ووتیان: سەد (وەسق)مان بۆ بنێرن، كۆمەڵە لاوازەكە ووتیان: ئایا هیچ کاتێک ڕێککەوتنێک هەبووە لە نێوان دوو هۆزدا کە شوێنکەوتووی یەک ئایین بن، و یەک ڕەچەڵەکیان هەبێت و لە یەک شاردا بژین، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە خوێنبایی هەندێکیان نیوەی خوێنبایی ئەوانی تر بێت؟ ئێمە تەنها لەبەرئەوە ئەو ڕێککەوتنەمان قبوڵ کرد چونکە ئێوە بە زۆر وستەم بەسەرتاندا سەپاندین و لێتان دەترساین، بەڵام ئێستا موحەممەد هاتووە و چیتر ئەوەندەتان پێنادەین (ئەم ڕێککەوتنە قبوڵ ناکەین)، خەریک بوو شەڕ لە نێوانیاندا هەڵبگیرسێت، پاشان ڕێککەوتن کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بکەنە دادوەر لە نێوانیاندا، ئینجا كۆمەڵە باڵادەستەکە تێگەیشتن (و بە یەکتریان ووت): سوێند بە خودا، موحەممەد ڕێککەوتنێکتان بۆ دانانێت کە دوو هێندەی ئەوەتان بدرێتێ کە بە ئەوان دەدرێت، ئەوانیش ڕاستیان دەکرد؛ تەنها لەبەرئەوە ئەو ڕێککەوتنەیان قبوڵ کردبوو چونکە بە زۆر وبە ستەم بەسەریاندا سەپێنرا بوو، پەیامێکیان بۆ موحەممەد نارد تا بزانن ڕای چییە: ئەگەر ئەوەی دەتانەوێت پێی دان؛ ئەوا بیکەنە دادوەر، و ئەگەر ئەوەی دەتانەوێت پێی نەدان؛ ئەوا بکشێنەوە و مەیکەنە دادوەر، ئەوان یەکێک لە دووڕووەکانیان نارد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بزانێت ڕای پێغەمبەری خودا چییە -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک هاتە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ خودا پێغەمبەرەکەی ئاگادار کردەوە لەوەی کە باسیان چییە وهەوڵی چی دەدەن، و خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الذِينَ قَالُوا آمَنَّا} [المائدة: 41] واتە: {ئەی پێغەمبەر (-صلى اللە علیە وسلم-) با ئەوانەی کە پەلە دەکەن لە چوونە ناو بێباوەڕییەوە خەمبارت نەکەن، لەوانەی کە دەڵێن ئێمە باوەڕمان هێناوە}؛ هەتاوەكو دەفەرموێت: {وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللهُ فَأُولَئِكَ هُمِ الْفَاسِقُونَ} [المائدة: 47] {وە هەرکەسێک حوکم نەکات بەوەی کە خودا دایبەزاندووە، ئەوانە فاسقن}، پاشان (ئیبن عەباس) ووتی: والله ئەم ئایەتانە دەربارەی ئەوان [هەردوو كۆمەڵەكە] دابەزیووە، و خودا لەم ئایەتانەدا ئاماژەی پێکردوون. ^(وەسق: یەكەیەكی پێوانی كێشە یەكسانە بە شەست ساع، وهەر ساعێك چوار گوێلە)
Explanation
Benefits
ئاماژەیە بۆ فێڵ و تەڵەکەی جولەکەکان، و ستەمکردنیان تەنانەت لە خۆیشیان.
خوای گەورە -سبحانه وتعالی- هەواڵیداوە بەوەی کە جولەکەکان لە دونیادا ڕیسوایی و سەرشۆڕییان بۆ هەیە، و لە دواڕۆژیشدا سزایەکی گەورەیان بۆ هەیە.
حوکم نەکردن بەوەی خودا دایبەزاندووە، و ڕازی نەبوون بە حوکمی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-؛ ئەمانە بەڵگەن لەسەر کوفر و ستەم و فاسقێتی (دەرچوون لە فەرمانی الله).
ئاماژەیە بۆ مەترسی مونافیقەكان (دووڕووەکان)، و هاوکاری و یارمەتی جولەكەكان دەدەن.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

