پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێی ووترا: بۆچی سەردانی عوسمان ناكەیت بۆئەوەی قسەی لەگەڵدا بكەیت؟ ووتی: ئایا پێتان وایە من قسەی لەگەڵدا ناكەم مەگەر ئێوە گوێتان لێبێت؟ والله من قسەم كردووە لەنێوان خۆم وخۆی، حەز ناكەم شتێك بڵاو بكەمەوە كە من یەكەم كەس بم…

