خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».
Explanation
Benefits
باسكردنی موحەمەد وعیسا -صلی الله علیهما وسلم- پێكەوە ؛ بەهۆی ئەوەیە كە هەردووكیان بەندە وپێغەمبەری الله ن، ئەوان پێغەمبەرن ؛ نابێت بەدرۆ بخرێنەوە، وبەندەن ؛ نابێت بپەرسترێن.
فەزڵ وپلەو پایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- وهۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەكان، وچارەنووسی مرۆڤی موەحید -مرۆڤی یەك خوا پەرست- بۆ بەهەشتە ئەگەرچیش تووشی هەندێك تاوان بووبێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

