لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە حوصەینی کوڕی عبدالرحمن ەوە دەڵێت: لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا، ووتی: چیت کرد؟ ووتی: ڕوقیەم بۆ خۆم کرد، ووتی: چی وای لێکردی ئەوە بکەیت؟ ووتم: فەرموودەیەک کە (شەعبی) بۆمانی گێڕاوەتەوە، ووتی: چی بۆ گێڕانەوە؟ ووتم: بۆمانی گێڕاوە لە بورەیدەی کوڕی حوسەیبەوە کە وتوویەتی: ڕوقیە نیە مەگەر بۆ چاوێک یان بۆ تایەک نەبێت، ووتی: چاکی ئەنجامداوە؛ ئەو کەسەی بە گوێرەی ئەوەی بیستوویەتی کردەوە بکات، بەڵام ئیبن عەباس دەڵێت کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئومەتەکانم پێ نیشاندرا، پێغەمبەرم بینی کۆمەڵێکی کەمی لە گەڵ بوو، وپێغەمبەرم بینی پیاوێک یان دووانی لە گەڵ بوو، وپێغەمبەرم بینی کەسی لە گەڵ نەبوو، ڕەشاییەکی گەورەم پێ نیشیاندرا وامزانی ئەوە ئومەتەکەی منە، ووترا: ئەمە موسا وقەومەکەیەتی، سەیری لایەکی ترم کرد، ڕەشاییەکی گەورەم بینی، پێم ووترا: ئەمە ئومەتەکەی تۆیە، وحەفتا هەزاریان لە گەڵدایە دەچنە بەهەشتەوە بێ لێپرسینەوە وبێ سزادان»، پاشان هەستا وچووە ماڵەوە، بۆیە خەڵکی باسی ئەوەیان کرد (ئەو حەفتا هەزارەیان کرد)، هەندێکیان ووتیان: لەوەیە ئەوانە بن کە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوون، وهەندێکی تریان ووتیان: ئەوانەن کە بە مسوڵمان بوونەوە لە دایک بوون وهیچ هاوەڵێکیان بۆ خوای گەورە بڕیار نەداوە، وهەندێک شتی تریان باسکرد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وئەو باسانەیان پێی ووت، ئەویش فەرمووی: «ئەوانەن کە داوای ڕوقیە کردن ناکەن، وداوای داخ کردن ناکەن، وباوەڕیان بە شومیەتی نیە، وتەوەکول وپشت بەستنیان تەنها بە خوای گەورەیە»، بۆیە عوکاشە هەستا ووتی: داوا لە خوای گەورە بکە کە من لە ئەوان بم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تۆ لە ئەوانیت»، پاشان پیاوێکی تر هەستا ووتی: داوا لە خوای گەورە بکەن من لە ئەوان بم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «عوکاشە پێش تۆ کەوت لەو داواکردنە».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

