پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێی ووترا: بۆچی سەردانی عوسمان ناكەیت بۆئەوەی قسەی لەگەڵدا بكەیت؟ ووتی: ئایا پێتان وایە من قسەی لەگەڵدا ناكەم مەگەر ئێوە گوێتان لێبێت؟ والله من قسەم كردووە لەنێوان خۆم وخۆی، حەز ناكەم شتێك بڵاو بكەمەوە كە من یەكەم كەس بم دەرگاكەی كردبێتەوە، وبە كەسێك ناڵێم كە فەرمانڕەوام بێت: تۆ چاكترینی لەنێو خەڵكیدا ؛ پاش ئەوەی گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا، ئەهلی دۆزەخ لەلای كۆ دەبنەوە ودەڵێن: ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا».
Explanation
پاشان ئوسامە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو بەنهێنی ئامۆژگاری فەرمانڕەواكانی كردووە وكەمتەرخەم نییە ونەرمی نانوێنێت ئەگەرچیش بەرامبەر فەرمانڕەوا بێت، وبە پوچەڵ ستایشی هیچ یەكێكیان ناكات لەپێشیاندا، چونكە ئەو بیستوویەتی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە پیاوێك دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وفڕێ دەردێتە نێو دۆزەخ، وڕیخۆڵكانی بەخێرا دەردەچێتە دەرەوە بەهۆی گەرمی سزا وئازارەكە، و بەدەوریدا دەسوڕێتەوە هەروەكو چۆن گوێدرێژ بە دەوری بەردی ئاشەواندا سوڕ دەخوات، دەستبەجێ خەڵكی دۆزەخ لەدەوروپشتی بەشێوەی بازنەیەك كۆ دەبنەوە، وپرسیاری لێدەكەن: ئەی فڵان، ئایا تۆ ئەو كەسە نەبوویت كە فەرمانت بە چاكە دەكرد ونەهیت لە خراپە دەكرد؟!
ئەویش دەڵێت: من فەرمانم بە چاكە دەكرد بەڵام خۆم ئەنجام نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەكرد بەڵام خۆم دەمكرد.
Benefits
هەڕەشەیەكی توندە لەسەر ئەوەى قسەکانی پێچەوانەى کردەوەکانیەتی.
ڕەوشت جوانی وقسە خۆشی لەگەڵ كاربەدەستاندا، وفەرمان پێكردنیان بە چاكە ونەهی لێكردنیان لە خراپە.
سەرزەنشتكردنی نەرمونیانی لەگەڵ كاربەدەستان لە هەقدا ودەرخستنی پێچەوانەی ئەوەی لە ناخیەتی ؛ ئەمە وەكو كەسێك وایە كە دەیەوێت خۆی خۆشەویست بكات بەشتی پوچەڵ.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

