ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیندی کچی عوتبە -خێزانی ئەبو سوفیان- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی:«ئەی پێغەمبەری خودا، ئەبو سوفیان پیاوێکی ڕەزیلە، بە پێی پێویست خەرجی ناكات بۆ من ومنداڵەکانم، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە خۆم ل…

