ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو وباسی خێرکردن وخۆگرتنەوەی کرد لە داواکردن وسواڵکردن، وفەرمووی: «ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە، دەستی سەرەوە: ئەوەیانە کە دەبەخشێت، ودەستی ژێرەوە: ئەوەیانە کە داوا دەکات».
Explanation
Benefits
هاندان بۆ خۆگرتنەوە لە داواکردن وبێ پێویست بوون لە خەڵكی، هەروەها هاندان بۆ گەیشتن بە بەرزترینی ڕەوشت وهەڵسوکەوتە جوانەکان، ودووركەوتنەوە لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتە خراپەكان، وخوداى گەورە بەرزترینی نێو هەڵسوکەوت وڕەوشتە جوانەکانى لەلا خۆشەویستە.
دەستەکان لە ڕوی فەزڵەکانیان بەم شێوەیەن: بەرزترینیان؛ ئەوەیە کە دەبەخشێت، پاشان ئەوەى خۆی دەگرێتەوە لە داواکردن، پاشان ئەوەى وەردەگرێت بەبێ داواکردن، پاشان نزمترینیان؛ ئەوەیە کە داوا دەکات.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

