دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت».
Explanation
Benefits
پێشخستنی ئەوانەی لە ڕووی خەرجیەوە شایستەترن ئەگەر خەڵكی زیاتر هەبوو بۆ خەرج كردن لەسەریان، لەوانەیش خەرجی لەسەر خاوخێزان ئەگەر مرۆڤ نەتوانێـت خەرجی لەسەر هەموویان بكات.
نەوەوی لە شیكردنەوەی (صحیح مسلم)دا دەڵێت: هاندان بۆ خەرجی لەسەر منداڵ وخاوخێزان، وڕوونكردنەوەی مەزنی پاداشت لەمەدا؛ چونكە تێیاندایە واجبە خەرجی كردن لەسەریان بەهۆی نزیكی پەیوەندی خزمایەتی، وتێیاندایە سونەتە هەروەها خێرە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتیە، وتێیاندایە خەرجی لەسەری واجبە بەهۆی هاوسەرگیری یان موڵكی ڕاست، هەموو ئەمانە فەزڵ وپاداشت وهاندراوە بۆ جێبەجێ كردنیان، وباشترە لە خێركردنی سونەت.
سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (دینارێك كە خەرجی دەكات لەسەر منداڵەكانی)؛ واتا: ئەگەر نیەتی ڕوو وڕەزامەندی الله بێت ومەبەستی جێبەجێكردنی مافی منداڵەكان بێت، وەكو نمونە.
ئەبو قیلابە دەڵێت: چی پیاوێك پاداشتی مەزنترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات لەسەر منداڵە بچووكەكانی ودەیانپارێزێت لە داواكردن، وبە ڕێگەی ئەودا خوای گەورە سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەكات؟!
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

