ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیندی کچی عوتبە -خێزانی ئەبو سوفیان- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی:«ئەی پێغەمبەری خودا، ئەبو سوفیان پیاوێکی ڕەزیلە، بە پێی پێویست خەرجی ناكات بۆ من ومنداڵەکانم، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە خۆم لە سامانەکەى (پارەکەى) ببەم بە بێ ئەوەى ئەو پێی بزانێت، ئایا لەم کارەدا گوناهبار دەبم؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموی: «ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە».
Explanation
Benefits
ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە پێویستتە)؛ مەبەست لێی ئاراستە كردنیەتی بۆ خوو ونەریتی خەڵكی لە شتێكدا كە لە شەریعەتدا دیاری نەكراوە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە وەكو بەڵگە بەكارهێنراوە لەسەر ئەوەی ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی كردەوەی كەسێك بكات كە ناپەسەندە بەلایەوە ئەگەر لەڕوانگەی داواكردنی فەتوا وسكاڵا وهاوشێوەكانی بێت، ئەمیش یەكێكە لەو بابەتانەی كە غەیبەت كردن تێیدا ڕێگەپێدراوە.
قورتوبی دەڵێت: هیند مەبەستی ئەوە نەبوو كە ئەبو سوفیان ڕەزیلە لە هەموو حاڵەتێكدا، بەڵكو وەسفی حاڵی كرد لەگەڵ خێزانەكەیدا ودەستی دەگرتەوە لە ئەو ومنداڵەكانی، بەڵام ئەمە ئاماژەیە نییە بۆ ئەوەی ڕەزیلە بەشێوەیەكی ڕەها، چونكە زۆرێك لە سەركردەكان حاڵیان وایە لەگەڵ خەڵك وخێزانەكانیان لەكاتێكدا لەگەڵ كەسی بێگانە بەخشندەن بۆ ڕاكێشانی دڵیان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

