هەركەسێك خۆی فڕێبداتە خوارەوە لە شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە ئاگری دۆزەخدایە تێیدا خۆی فڕێ دەداتەوە خوارەوە بە بەردەوامی
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك خۆی فڕێبداتە خوارەوە لە شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە ئاگری دۆزەخدایە تێیدا خۆی فڕێ دەداتەوە خوارەوە بە بەردەوامی، وئەوەی ژەهرێك بخوات وخۆی بكوژێت؛ ئەوا ژەهرەكەی لە دەستیدایە دەیخواتەوە لە ئاگری دۆزەخ بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی خۆی بكوژێت بە پارچە ئاسنێك؛ ئەوا پارچە ئاسنەكەی لە دەستیدایە ودەیخاتە نێو سكیەوە لە ئاگری دۆزەخدا بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی».
Explanation
Benefits
ئەوەی لە فەرموودەكەدا باسیكردووە هێنانەوەی هەندێك نمونەیە لە جۆرەكانی خۆكوشتن، ئەگەرنا بە هەر جۆرێكی تر خۆی بكوژێت بە هەمان شێوە سزا دەدرێت، لە سەحیحی بوخاریدا هاتووە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی خۆی دەخنكێنیت لە دۆزەخیشدا هەر خۆی دەخنكێنێت، وئەوەی (بە ئاسن) لە خۆی دەدات لە دۆزەخیشدا هەر (بە ئاسن) لە خۆی دەدات».
نەوەوی دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئاگری دۆزەخدایە بۆ بەردەوامی وهەتاهەتایی»؛ چەند وتەیەك لەمبارەیەوە هەیە، یەكەم: ووتراوە: ئاماژەیە بۆ ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات وبە حەڵاڵی دەزانێت ئەگەرچیش لە ڕاستیدا دەزانێت كە حەرامە؛ بۆیە ئەم كەسە كافرە وئەمە سزاكەیەتی. دووەم: ووتراوە: مەبەست لە (بەردەوامی وهەتاهەتایی)؛ زۆری ماوەی مانەوەیە نەك هەقیقەت وڕاستی مانەوە بۆ هەتاهەتایی، هەروەكو دەووترێت: خوای گەورە دەسەڵات وموڵكی پادشا بۆ هەتاهەتایی بهێڵێتەوە. سێیەم: ووتراوە: ئەمە سزاكەیەتی، بەڵام خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بەهۆی ڕەحمەت وبەخشندەیی خۆیەوە پێمانی ڕاگەیاندووە كە ئەوەی بە مسوڵمانێتی بمرێت بۆ هەتاهەتایە لە دۆزەخدا نامێنێتەوە.
ئەمە نمونەیەكە لە هاوشێوەیی سزاكانی قیامەت بۆ تاوانەكانی دونیا، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە گوناهباریدا تاوانی مرۆڤ دەرهەق بە نەفسی خۆی وەكو تاوان كردنیەتی دەرهەق بە خەڵكی تر؛ چونكە مرۆڤ خاوەنی نەفسی خۆی نییە، بەڵكو الله خاوەنیەتی ودروستی كردووە، بۆیە نابێت ڕكێفی پێوە بكات مەگەر بەو شێوەیەی ڕوخسەتی پێدراوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

