تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردن بە ناهەقی
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردن بە ناهەقی».
Explanation
یەكەم: شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا.
دووەم: خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان.
سێیەم: كوشتنی نەفسێك: ئەمیش كوشتنی بەناهەق دەكرێتەوە ؛ وەكو كوشتن بە ستەم ودەستدرێژی.
چوارەم: سوێندخواردنی نقومكەر: واتا سوێندخواردن بە درۆ ؛ هەرچەندە دەزانێت درۆ دەكات لەم سوێندخواردنە، وبەم ناوە باسكراوە چونكە خاوەنەكەی نقوم دەكات لە تاوان یان لە ئاگری دۆزەخ.
Benefits
ئەم فەرموودەیە تەنها باسی ئەم چوار تاوانە گەورەی كردووە ؛ چونكە زۆر گەورە وترسناكن، نەك تاوانە گەورەكان تەنها ئەمانە بن.
تاوانەكان دابەش دەبن بۆ گەورە وبچووك. تاوانە گەورەكان: هەر تاوانێكە سزایەكی دونیایی لەسەر بێت وەكو نەفرەت كردن و -حەددی- شەرعی، یان هەڕەشەی قیامەت، یان هەڕەشە بەچوونە دۆزەخ، وتاوانە گەورەكان پلەكانیان جیاوازە لە حەرامبووندا ؛ هەندێكیان گەورەترە لە هەندێكی تر. تاوانە بچووكەكان: هەموو تاوانێكی تر دەگرێتەوە جگە لە تاوانە گەورەكان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

