لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە حەسەنەوە فەرمووی: جوندوب کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- لەم مزگەوتەدا هەواڵی پێداین، وە هەموو قسەکانیمان لەبیرە وهیچمان لەیاد نەکردووە لەو کاتەوەی هەواڵی پێداوین، وە گومانمان نییە لە ڕاستگۆیی جوندوب ودرۆ ناکات بەدەم پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد».
Explanation
Benefits
باسی ئوممەتانی پێش خۆمان خێر وپەندی تێدایە بۆ ئێمە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا سوودی ئەوەی تێدایە کە دەبێت لە سنووری مافی الله ڕابوەستین، وئاماژەیە بۆ ڕەحمەتی الله بە بەندەکان كە حەرامی کردووە لەسەریان خۆیان بكوژن چونكە نەفس موڵکی الله یە وبەس.
حەرامبوونی ئەو هۆکارانەی خەڵک تووشی خۆكوشتن دەكەن، وهەڕەشەی توند لەسەری.
ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا دیارە ئەو کەسەی چەقۆکەی کردووە بە برینەکەیدا ویستی خۆکوژی بووە؛ نەک ویستی چارەسەر بووبێت لەم كارە چونكە زۆر جار گومان وایە سوودی لێوەردەگیرێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

