نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە، میسك فرۆش: یان هەندێكت پێدەدات (وەكو دیاری)، یان لێی دەكڕیت، ویان بۆنێكی خۆشت بەسەردا دێت، وخۆشکاری كورەی ئاسن: یان جلەكانت دەسوتێنێت، ویان بۆنێكی ناخۆشت بەسەردا دێت».
Explanation
جۆری یەكەم: هاوڕێی چاك ؛ كە ڕێنموێنی دەكات بۆ لای خوای گەورە وئەو شتانەی ڕەزامەندی پەروەردگاری تێدایە، ویارمەتیدەرە لە گوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار، نمونەی ئەم كەسە وەكو فرۆشیاری میسك وایە، یان هەندێكت پێدەدات، یان ئەوەتا لێی دەكڕیت، یان بۆنی خۆشی بەسەرتا دێت.
جۆری دووەم: هاوڕێی خراپ ؛ كە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە ڕێبازی الله، ویارمەتیدەرە لەسەر كردنی گوناهەكان، وكردەوەی خراپ وناشیرینی لێوە دەبینیت، وتووشی سەرزەنشتی دەبیت بەهۆی هاوڕێیەتی ودانیشتن لەگەڵی نمونەی ئەم كەسە وەكو ئەو ئاسنگەرە وایە كە فوو دەكات بە كورەدا ؛ یان ئەوەتا جلەكەت دەسوتێنێت بەهۆی پرژی ئاگرەكە، یان ئەوەتا بەهۆی نزیكبوونت لێی بۆنی پیس وناخۆش دێت بەسەرتدا.
Benefits
ئامۆژگاری وهاندان بۆ دانیشتن لەگەڵ كەسی خواپەرست وچاك، ودووركەوتنەوە لە كەسی خراپ وبەد ڕەوشت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

