Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 8.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک هات بۆ لام ودوو کچی لەگەڵدا بوو، داوای خێری کرد، وبینی هیچ شتێکم نییە جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیم بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانیدا وخۆی ه…
هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕ…
ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن (بەهۆیەوە) یەکتریتان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو…
چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشا…
بەڕاستی ئێوە كە سەردەخرێن وڕزق دەدرێن هەر تەنها بەهۆی لاوازەکانتانەوەیە
لە موسعەبی كوڕی سەعدەوە دەڵێت: سەعد -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو كە فەزڵ وپلە وپایەی هەیە بەسەر خەڵكی تردا، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی…
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێ…
ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ…
پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ
لە سەلەمەی کوڕی ئەکوەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ»، ئەویش ووتی: ناتوانم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «هەر نەتوانیت»، هیچ…
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەی…
لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا
لە حوصەینی کوڕی عبدالرحمن ەوە دەڵێت: لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا، ووتی: چیت کرد؟ ووتی: ڕوقیەم بۆ خۆم کرد، ووتی: چی وای لێکردی ئە…
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە…

