Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 8.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە، هەتاوەکو کاتێک نوێژەکە تەواو بوو وخەڵکی چاوەڕوانى سەلامدانەوەى بوون، بە دانیشتەوە تەکبیرەی کرد ودوو جار سوجدەی برد پێش ئەوەى سەلام بداتەوە وپاشان سەلامی دایەوە
لە عبداللەی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت (بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات-) وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە،…
جارێکیان هاتم بە سواری گوێدرێژێکەوە کە تازە پێگەیشتبووم، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا وهیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جارێکیان هاتم بە سواری گوێدرێژێکەوە کە تازە پێگەیشتبووم (باڵغ بووم)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا وهیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو، و لە پێشەوەى بەشێک…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکو…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم
عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلا…
اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدە…
اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیری^ بکردایە بۆ دەستپێكردنی نوێژ هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنێت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن…
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر هەڵبستایە بۆ نوێژکردن ئەوا تەکبیرەی دەکرد لە کاتی وەستاندا، وتەکبیرەی دەکرد کاتێک بەرەو ڕکوع بردن دەچوو، وپاشان دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَهُ) ئەگەر پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر هەڵبستایە بۆ نوێژکردن ئەوا تەکبیرەی دەکرد* لە کاتی وەستاندا، وتەکبیرەی دەکرد کاتێک بەرەو ڕکوع بردن دەچوو، وپاشان دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَهُ)** ئەگەر پشتی لە ڕکوع بردن ب…
ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە
ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە
عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت، ئەویش ڕوخسەتی پێیدا
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت (بە حاجیەکانی ماڵی خودا)، ئەویش (پێغەمبەر -…

