اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەجال». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا: «ئەگەر یەکێکتان تەحیاتی كۆتایی تەواو كرد، با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: لە سزای دۆزەخ، ولە سزای گۆڕ، ولە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، ولە شەڕی مەسیحی دەجال».
Explanation
یەكەم: لە سزای گۆڕ.
دووەم: لە سزای ئاگری دۆزەخ وئەمە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات.
سێیەم: لە فیتنەی ژیان : كە هەموو شەهوەت وئارەزووە حەرامەكان وگومانە گومڕاكەرەكان دەگرێتـەوە، ولە فیتنەی مردن : واتا ساتی مردن وسەرەمەرگ ؛ لە لادان لە ئیسلام یان سوننەت، یان فیتنەی گۆڕ وەكو پرسیاركردنی فریشتەكان.
چوارەم: فیتنەی دەجال ؛ كە لە كۆتایی دونیا دەردەچێت، والله بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە ؛ و بەتایبەت باسی فیتنەی دەجال کراوە چونكە فیتنە وگومڕاییەكەی زۆر گەورەیە.
Benefits
جەختکردنەوە لەسەر بوونی سزای گۆڕ ؛ وەبێ گومان هەق وڕاستیە.
ترسناكی فیتنەكان، وگرنگی پەناگرتن بە خوای گەورە وپاڕانەوە لێی بۆئەوەی بەندە پارێزراو ودوور بێت لە فیتنەكان.
جەختکردنەوە لەسەر دەرچوونی دەج جال وگەورەیی فیتنەکەى.
ووتنی ئەم نزایە لەپاش تەشەهودی -تەحیاتی- كۆتایی ؛ سونەتە.
نزاكردن لەپاش كردەوەی چاك ؛ سونەتە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

