پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي» واتە: «پاك وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش بە»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار لەکاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي»^ ئەو فەرمانەی لە قورئاندا هاتووە جێبەجێی دەكرد». ^(واته: پاک وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، خودایە لێم خۆش ببە).
Explanation
Benefits
ئیستیغفار کردن -داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە- لە کۆتایی تەمەندا؛ ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت پەرستنەکانیش بە ئیستیغفار کردن کۆتایی بێت -بەتایبەتی نوێژکردن-، بۆئەوەى شوێنی ئەو کەموکورتیە بگرێتەوە کە تێیدا ڕوویداوە.
باشترین تەوەسول وهۆکار بۆئەوەى خواى گەورە نزاکانى بەندە قبوڵ بکات و وەڵامی بداتەوە؛ بریتیە لە پاڕانەوە لە خواى گەورە بە حەمد وسوپاس وستایشکردنی، هەروەها تەسبیح کردن -دانپێدانان بە پاک وبێگەردی پەروەردگار لە هەموو کەموکورتیەک-.
فەزڵ وپلە وپایەى داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە لە هەموو حاڵەتێکدا.
ئاماژەیە بۆ کامڵێتی بەندایەتى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خواى گەورە، وگوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەكانی پەروەردگاری.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

