لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا، سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و (بینیم) لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر ج…

