وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى کارەکان ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى کارەکان قورس بکەن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەعرابیەک میزی کرد لە نێو مزگەوتدا، خەڵکی هەستان بۆئەوەى لۆمەى بکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى (کاروبارەکان) ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى (…

