پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە، پرسیارم سەبارەت بە ئەوە کرد، پێم ووترا: ئافرەتێک لە هۆزەکەى کوندەیەکی پێستی پێداوە کە هەنگوینی تێدایە، هەندێک بەشی داناوە بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى بیخواتەوە، ووتم: والله پیلانێکی بۆ دادەنێین، ئەمەم باسکرد بۆ سەودە، ووتم: ئەگەر هات بۆ لات، لێت نزیک دەبێتەوە، پێی بڵێ: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مەغافیرت* خواردووە؟ پێت دەڵێت: «نەخێر»، پێی بڵێ: ئەم بۆنە چییە؟ وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەدەکرد بۆنی ناخۆشی لێوە بێت، پێت دەڵێت: «حەفسە هەندێک هەنگوینی پێمدا»، پێی بڵێ: لەوەیە مێش هەنگەکە لە عورفوتی** خواردبێت، ومنیش ئەوەى پێدەڵێم، وتۆیش ئەوەى پێ بڵێ ئەی سەفیە، کاتێک چوو بۆ لای سەودە، سەودە ووتی: سوێند بە ئەو خودایەى کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو نەبێت؛ خەریک بوو ئەوەى پێ بڵێم کە تۆ پێمت ووت کاتێک لە دەرگاکە دەهاتە ژوورەوە لە ترسی لۆمەکردنت، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزیک بووەوە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مەغافیرت خواردووە؟ فەرمووی: «نەخێر»، ئەم بۆنە چییە؟ فەرمووی: «حەفسە هەندێک هەنگوینی پێمدا»، ووتی: لەوەیە مێش هەنگەکە لە عورفوتی خواردبێت، کاتێک هات بۆ لای من هەمان شتم ووت، پاشان کاتێک چوو بۆ لای سەفیە هەمان شتی ووت، کاتێک چوو بۆ لای حەفسە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا هەنگوینت پێبدەم بۆئەوەى بیخۆیتەوە؟ فەرمووی: «پێویستم پێی نییە -حەز ناکەم بیخۆمەوە-»، سەودە ووتی: سبحان الله، والله بووینە هۆی ئەوەى لەسەر خۆی قەدەغەی بکات، پێیم ووت: بێدەنگ بە. *(مەغافیر: وەکو گەزۆ وایە بەڵام بۆنی ناخۆشە لە دەمدا)، **(عورفوت: دارێکی بۆن ناخۆشە)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

