هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە لە خاکێکین کە ئەهلی کتێبی لێیە، ئایا لە دەفرەکانیان خواردن بخۆین
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعلەبەی خوشەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە لە خاکێکین کە ئەهلی کتێبی لێیە، ئایا دەفرەکانیان (قاپەکانیان) خواردن بخۆین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی باست کرد (واتە: لە دەفری ئەهلی کتێب)، ئەگەر جگە لەوانەتان دەستکەوت ئەوا لە دەفری ئەوان خواردن مەخۆن، وئەگەر دەفری ترتان دەستنەکەوت، ئەوا بیشۆرن وخواردنی تێدا بخۆن، وئەوەی ڕاوت کردووە بە تیروکەوانەکەت، ئەگەر ناوی خودا هێنا بوو (لە کاتی وەشانی تیرەکە) ئەوا بیخۆ، وئەوەی ڕاوت کردووە بە سەگە فێرکراوەکەت، ئەگەر ناوی خودات هێنا بوو ئەوا بیخۆ، وئەوەی ڕاوت کردووە بە سەگە نافێرکراوەکەت، ئەگەر ناوی خودات هێنا بوو ئەوا پێی بگە لە پێش ئەوەی بمرێت وسەری ببڕە وبیخۆ».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

